په‌یامی پیرۆزباییی مه‌سروور بارزانی له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزباییی یادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو حیزبە دەکات و دەڵێت: "هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکوومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان".
کوردپرێس:
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا راگه‌یاند، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم، کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکوومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانی کردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەت کردنی گەلەکەمان.
بۆچوونی بەکارهێنەران