خبر 2021-06-01 14:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و شاندێکی ڕەوتی سەدر باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دوکتۆر نەسار ئەلروبەیعی.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.