خبر 2021-06-01 05:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: عێراق بەڕێوەبردنێکی باشی هەبێت دەبێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەبێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا ئەلعیدانی ڕایگەیاند "ئەو وتانە ڕاست نین کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە".

پاڕیزگاری بەسرە جەختی لەوە کردەوە، "حکوومەتی عێراق، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیێکی ڕاستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێت عێراق، بە شێوەیێکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت".

لای خۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییێک لە گەڵ پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لە ڕووی سامانی مرۆیی و سروشتییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.