لە باشووری عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە ئێسک و پرووسکی ٧٠٠ کەسی لێبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری ناسڕییە لە باشووری عێراق، لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ ئێسک و پرووسکی ٧٠٠ کەس دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی السومرية نيوز-ی عێراق لەزاری سەرچاوەیێکی ئەمنی بڵاوی کردەوە: "گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری ناسڕییەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دۆزاوەتەوە، کە ئێسک و پرووسکی زیاتر لە ٧٠٠ کەسی تێدایە و مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە:" زۆربەی ئەو کەسانەی لەو گۆڕە دۆزراونەتەوە ژن و منداڵن."
ماڵپەڕە عێراقییەکە ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە کە لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا دۆزراونەتەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩١ هەریەکە لە کوردەکان لە باکووری عێراق و شیعەکانیش لە باشووری ولاتەکە شۆڕشیان لە دژی رژێمی سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق هەڵگیرساند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران