خبر 2021-05-31 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی بێ بەڵێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت لێرە بەدواوە هەموو ئەوانە ئەکوتمەوە، کە بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفا و خراپەکارن و مێژووەکەمان هەڕاج دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، دوای ناردنی سڵاو بۆ کەسوکاری شەهیدان، روو دەکاتە ئەندامانی حزبەکەی و پێیان دەڵێ: "لەدوای نەخۆشکەوتنی مام، ئەو مێژووە تا کۆنگرە بهێننە بەرچاوی خۆتان، کە چ خەونێکمان بە نوێبوونەوە و گەڕانەوە بۆ پرنسیپ و مەبادئەکان و خاوەندارێتیی یەکێتی لەلایەن خاوەنە رەسەنەکانی هەبوو".

بەردەوام دەبێ و دەڵێت: "بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مێژووە، هاوکار و پشتیوانی هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی بووم، بەڵام دەرەنجام بێ بەڵێن و بێ وەفا دەرچوون، ئێستاش لەبەر حورمەتی مام جەلال و مێژووەکەمان زیاتر لەوە ناڵێم، دەک خەجاڵەت بن، ئەی بێ وەفا و بێ بەڵێنەکان".

ئەو سەرکردەیەی یەکێتێ دەنووسێ و دەڵێ: من کە رابردوو و ئێستا و ئایندە هەر یەکێتیم، بەڵام لێرە بەدواوە هەموو ئەوانە ئەکوتمەوە، کە بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفا و خراپەکارن و مێژووەکەمان هەڕاج دەکەن.

عەتا سەراوی، دەشنووسێت: یەکێتی هی هیچ بەناو سەرکردەیەک نییە، کە ئەرکی خۆی نەزانێ، بەڵکوو 24 هەزار شەهید و هەزاران تێکۆشەر و پێشمەرگە خاوەندارێتی لە یەکێتی دەکەن و بێدەنگ بوون لە هەر زیانێک بەم مێژووە، خیانەتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.