پێنج سەکۆی مووشەک لە کەرکووک دەستیان بەسەرداگیرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێنج مووشەک بە ئاراستەی هەولێر لە ناوچەیێکی کەرکووک دانراون، دەستیان بەسەرداگیراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی رووداو بڵاوی کردەوە ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لێدانراون دەشتی ساڵەیی نێوان گوندەکانی حەسار و دارەمان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کەرکووکەوە دوورە.
بەگوتەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کە قسەیان بۆ پەیامنێری رووداو کردووە، "درەنگانی شەوی رابردوو هێزێک لەو ناوچەیە بینراون، بەڵام نەزانراون سەر بە کێن و تاوەکوو ئێستاش دیارنییە کە کێ ئەو مووشەکانەی لەو ناوچەیە داناون."
هەرچەندە شوێنی دانانی مووشەکەکان لە گوندەکان دوورە، بەڵام دوای ئەوەی مووشەکەکان دانراون خەڵکی ناوچەیە هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردوونەتەوە و ئەوانیش چوونەتە شوێنی مووشەکەکان.
ئێستا هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران