خبر 2021-05-31 06:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەیمانگای واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

هەرێمی کوردستان مەترسیی داڕمانی کۆمەڵایەتیی لەسەرە

بەشی جیهان- پەیمانگای واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بە زیاد بوونی توندوتیژییە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان دژی چالاکوانان و ژنان دەکات و هۆشداری دەدات لەبارەی تۆخبوونەوەی قەڵەشتە کۆمەڵایەتییەکان لەم ناوچەیەدا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دەدات لەبارەی زیاتر بوونی تووڕەییەکان لە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەدژی چالاکانی بواری میدیا و ژنان و منداڵان.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوە بە تۆخبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان کە بریتین لە؛ توندوتیژیی ڕەگەزی، هاوسەرگیریی منداڵان، گەندەڵیی ئابووری و تۆقاندنی چالاکوانانی مەدەنی کە دەتوانین بنەمای ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان لەم ناوچەدا لاواز بکات.

ئەم پەیمانگایە دەڵێت پاشهاتی ئەم ڕووداوانەش ناسەقامگیریی لە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستانی عێراقە کە زەبر لە خوشگوزەرانی ئابووری، یەکگرتوویی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەدات کە ئەمانەش لاوازبوونی پێکهاتەی هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.