نابێت دەستووری هەرێمی کوردستان بۆ ڕیکلامی هەڵبژاردن بەکار بهێندرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەرەتای وتووێژەکەدا بۆ دەنگی ئەمریکا محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربارەی بۆچوونی حیزبەکەی لەسەر پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان وتی" به‌پێی ده‌ستووری عێراقی مافی ئه‌م هه‌رێمه‌یه به‌ڵکوو ئه‌رکی ئه‌م هه‌رێمی کوردستانه‌یه پێویسته به‌ده‌ستورێک ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی و مافه‌کانی هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا ڕێکبخرێت له‌به‌رئه‌وه ده‌ستوور ده‌بووایه زوو بکرایه به‌ڵام ئیتر ئاڵۆزه سیاسیه‌کان نه‌هێشتووه هه‌تا ئێستا ده‌ستورێک فه‌راهه‌م بکرێت بۆ ڕێکخستنی کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان."
سەبارەت بەوەی هۆکاری چیە تا ئێستا هەرێمی کوردستان دەستوری نیە لە کاتێکدا دەستوری عێراقی ڕێگای پێداوە لەوەڵامدا د.محەمەد ئەحمەد وتی "زانایانی بواری ده‌ستوور ده‌ڵێن ده‌ستوور به‌شێکی زۆری ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه ئێستا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به گونجاوی ده‌بینن قسه‌ی لێبکه‌ن و زه‌مینه‌ی بۆ سازبکه‌ن ئه‌گه‌رنا هه‌مووکاتێک کاتیه‌تی به‌ڵام له‌م کاته‌دا ئه‌وان زۆرتر پێیان گونجاوه له‌به‌رئه‌وه زه‌مینه‌که به گونجاو ده‌بینن له‌لای خۆیانه‌وه."
محەمەد ئەحمەد ئەوەشی وت لای ئێمه ده‌ستوور ده‌بێت پێش هه‌مووشتێک ته‌وافوقێک- سازانێکی نیشتیمانی دروست بکات، ده‌ستوور ده‌بێت پارێزگاریی له قه‌واره‌ی ئه‌م هه‌رێمه بکات، ده‌ستوور ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌ک به‌بێ جیاوازی به‌ده‌ستوری خۆی بزانێت، خه‌ڵکی کوردستانیش ترسێکیان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێکی موسوڵمانه به‌ڵام کاره‌کته‌ره‌کانی زیاتر عه‌لمانیین، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئایدۆلۆجیای خۆیان بسه‌پێنن له‌پرسی په‌یوه‌ندی ئایین و ژیانی کۆمه‌ڵگه ئه‌مانه نه‌بێت ئیتر ده‌بێت ئه‌م شتانه‌ی تێدابێت."
بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوە دەتانەوێت ئاینی ئیسلام ببێتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادان؟ وتی" ئه‌وه له‌ڕاستیدا له‌هه‌موو جیهاندا هیچ سه‌رچاوه‌یێکی یاسایی به‌هێنده‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ند نییه چ جای له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موسوڵماندا که 95% ی موسوڵمانه یاساش بۆ خه‌ڵک داده‌نرێت، ده‌ستورێک ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌گۆڕه‌کانی ئاینی ئیسلامدا دژ نه‌وه‌ستێته‌وه."
محەمەد ئەحمەد وتیشی له‌ڕاستیدا ده‌ستوور یاریده‌ده‌ره ناتوانم بڵێم ده‌ستوور خۆی چاره‌سه‌ری ده‌کات چوونکه ده‌ستوور ده‌قێکه ده‌بێت خه‌ڵک جێبه‌جێی بکات به‌ڵام بوونی ده‌قه‌که یارمه‌تیده‌رێکی به‌هێزه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵک خولیانه و ئاواتیانه که‌بۆیان بهێنێته‌دی."
هەروەها ڕاشیگەیاند ده‌ستوور نابێت بکرێته مادده‌ی ململانێی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات، ده‌ستوور ده‌بێت بکرێته خه‌م و خولیا و کاری هاوبه‌شی نێوان هه‌موو هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی چوونکه ده‌ستوور ئوسوڵه گشتیه‌کان جێگیر ده‌کات ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ک و کێشمه‌کێشێک هه‌بێت له ورده‌کاریه‌کاندایه که دواتر یاسا ڕێکی ده‌خات له‌به‌رئه‌وه ده‌ستوور نابێت بکرێته کێبه‌ڕکێ و ململانێی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات، ده‌ستوور نابێت بکرێته ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن، ده‌ستوور نابێت بکرێته جێگه‌ی ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستورێکی سه‌رکه‌وتوو و کاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنیین.
بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەشڵێت" کاتێک که ململانێی و ناته‌بایی و جیاڕایی هه‌یه ده‌بێت له ده‌ستوردا شتێک بنووسین په‌له‌شی لێنه‌کرێت، ده‌ستوور نابێت به په‌له‌په‌ل هه‌ڵبکوڵێنرێت به‌ڵکوو ده‌ستوور ده‌بێت زه‌مینه‌ی بۆ سازبکرێت، هه‌ر ده‌ستورێک نه‌توانێت ته‌وافق- سازانی نیشتیمانی دروستبکات ئه‌وه ده‌ستور نییه."
محەمەد ئاماژە بەوەش دەکات ئێستا زەمینەی نوسینەوەی دەستور لە هەرێم نیە، لەو ڕوەوە وتی" له‌ئێستادا ئه‌و زه‌مینه‌یه وه‌کو پێویست نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک بیانه‌وێت ببن به‌خاوه‌نی ده‌ستورێک ده‌بێت لانی که‌م له ئوسوڵه گشتیه‌کاندا، له بنه‌ما گشتیه‌کاندا ده‌بێت ئه‌و زه‌مینه‌یه سازبکرێت بۆیه ده‌ڵێم نابێت په‌له‌ی لێبکرێت نابێت بکرێته ململانێی سیاسی و نابێت بکرێته ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران