خبر 2021-05-29 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا خواستێکی نیشتیمانی و جەماوەرییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی پێشکەش کردنی وتارێک لە چوارەمین کۆنگرەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، دۆخی ئێستای عێراق بە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیدار تێدەپەڕێت، بۆیە داوا لەلایەنەکان دەکەن بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەنە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لەکۆمەڵگەی مەدەنیدا دەبێت هەمووان لەژێر چەتری بنەما دەستوورییەکاندا بن و داواش دەکەن هەمووان پشتیوانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بن.

پەیوەست بەپرسی چاکسازی و هەڵبژاردنەکانیش بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە لەوەی ئەنجامدانی چاکسازی هەمەلایەن بەرپرسیاریەتی هەمووانە و لەم کاتەدا گەڕانەوە بۆ خەڵک چارەسەری بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانە.

شایانی باسە ئەمڕۆ شەممە بەبەشداری سەرۆک بەرهەم، سەرۆکی پەرلەمان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی، چوارەمین کۆنگرەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەغدا دەستی بەکارەکانی کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.