خبر 2021-05-27 14:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 22 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا 4 هەزار و 611 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/5/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە: لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 611 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 4 هەزار و 59 کەسیش چاک بوونەتەوە، 22 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 1 ملیۆن و 186 هەزار و 309 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 1 ملیۆن و 98 هەزار و 199 کەس چاک بوونەتەوە و 16 هەزار و 289 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.