بههۆى تهقینهوهیێک چوار ئەفسەر و پۆلیسی عێراقی بوونە قوربانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پارێزگای کەرکووک، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەست دانی ئەفسەرێک و برینداربوونی سێ پۆلیسی دیکەی عێراق.
کوردپرێس: لەمبارەیەوە، لویس خدر، قایمقامی شارۆچکەی داقووق، بە باسنیوز-ی راگەیاندووە: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 5ی 2021، لە ناوچەی دۆڵی چای لە سنووری شارۆچکەی داقووق سەر بە پارێزگای کەرکووک، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئیتیحادیدا تەقییەوە".
ناوبراو گوتیشی: "بەهۆی تەقینەوەکە، ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب گیانی لەدەست داوە و سێ پۆلیسی دیکەیش بریندار بوون".
قایمقامی داقووق راشیگەیاند: "ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە لە ناوچەکەدا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا گەڕاون و بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران