جەمیل بایک گفتوگۆی نێوان یەبەشە و بەغدا ئاشکرا دەکات؛ هۆشداری ئۆجەلان بۆ عێراق
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل بایک ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی پهكهكه زانیاریی گرنگ لەسەر پشتپەردەی وتوێژەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند، کوردانی ئێزدی لەم ناوچەیەدا بڕیاری خۆیانداوە و خوازیاری پڕۆسەی تێکەڵبوونی دیموکراتی و فەرمین لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا.
بایک ئاشکراشیکرد، "لەم چوارچێوەیەدا، یهكینهكانى بهرخۆدانى شنگال (یهبهشه) لەگەڵ لایەنە فەرمییەکانی بەغدا گەیشتوونەتە چەندین لێکتێگەیشتنی بنەڕەتی بۆ ڕێکخستنەوەی پێگەکەیان"، ئەمەشی وەک هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد، بەڵام هاوکات هێرشیکردەسەر لایەنە نەیارەکانو وتی، "پێموایە پارتی دیموکراتی کوردستان، دەوڵەتی تورکیاو کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەهیچ شێوەیەک ئەم لێکتێگەیشتنەیان ناوێتو هەوڵی بەربەستکردنی دەدەن".
لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، عەبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبەری پەکەکە لەگرتووخانەی ئیمراڵییەوە پەیامێکی یەکجار توندی ئاڕاستەی ئێزدییەکان و حکوومەتی عێراق کرد، ئاماژەی بەوەدا: "سەرەڕای دەستدرێژی و تاوانەکانی داعش، ژنانی ئێزدی خاوەن هەڵوێستێکی بەهێزن"، هۆشداریشیدا کە کولتوری ئێزدی بەتەنها ئازادی بەدەستناهێنێت؛ ناوبراو ڕایگەیاند: "من پێشتریش وتوومە و بەتایبەت هۆشداریم بە دەوڵەتانیش داوە کە بەشێوەیەکی گشتیی ئەگەر هێرشبکرێتەسەر ئێزدییەکان، ئێمە بەچەکداری دەیانپارێزین".
ڕێبەری پەکەکە کڕۆکی مانەوەی چەکداریی لە شنگال بەتەواوی گرێدا بەپاشەڕۆژی ئێزدییەکانەوە و جەختیکردەوە: "دهبێت یەبەشە لە شنگال بمێنێتەوە، ئەگەر ئەمە ڕوودەنەدات، نە بارزانی و نە عەرەب مافی ژیانیان پێنادەن"، ئۆجهلان دەستپێشخەرییەکی ڕوونی خستە بەردەم حکوومەتەکەی عەلی زەیدیی لە بەغدا و ڕایگەیاند: "ئەگەر یەبەشە لەناو سوپای عێراقدا شوێنی خۆی بگرێت، دەبێت مەرجەکە بەو شێوەیەبێت کە لەشوێنی خۆیدا (واتە لەناو خاکی شنگالدا) بمێنێتەوە و نەگوازرێتەوە بۆ هیچ جێگهیهكى دیكه".
ئۆجهلان باسی لەوەشکرد: "بهگوێرهى زانیارییە هەواڵگرییەکان بڕیاری لەناوبردنی تەواوەتی پێکهاتەی ئێزدی دراوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەبێت ئێزدییەکان خاوەنی هێزی پاراستنی جەوهەری و سەربەخۆی خۆیان بن، چوونکە گەلی ئێزدی ئێستا لە قۆناغێکی توندی جینۆسایددا تێدەپەڕێت و ئەم گەلە لەلایەن یاسا نێودەوڵەتی و فەرمییەکانەوە ناپارێزرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران