ڤیدیۆ
خبر 2026-10-07 14:16 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 15ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 15ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

ئایا هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی دەسەڵاتدارێتیی شنگال دوور خراوەتەوە؟

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا دەنووسێت، گۆڕانکارییەکانی هەفتەکانی ڕابردوو نیشانی دەدات داهاتووی ئەمنیەتی ناوچەی ئێزدی نشینی شنگال خەریکە لەسەر بنەمای دەسەڵاتدارێتیی حکوومەتی عێراق و ڕێێکەوتنی بەغدا و ئەنقەرە، دادەڕێژرێت و لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی نوێدا هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێت.

.........

ناوی مەزڵووم عەبدی بە فەرمی لە ناسنامە فەرمییەکانی دەوڵەتدا تۆمار کرا

ئەحمەد هیلالی جێگری پارێزگاری حەسەکە لەڕێگەی تەلەفزیۆنی فه‌رمى سووریاوە ئاشکرایکرد، به‌گوێره‌ى بڕیاری دادگا، لەمەودوا ناوی فەرماندەی پێشووی هەسەدە بەفەرمی لەتەواوی تۆمارو ناسنامە فەرمییەکانی دەوڵەتدا وەک ‌مەزڵووم‌ جێگیرکراوە.

.......

پێویسته‌ تاكی كورد بڕوای به‌خۆی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌دا و بە ئاماژەدان بەو شەڕەی لە مانگی (شوبات)ی ئه‌مساڵ ڕوویدا  ڕایگه‌یاند: "پێویسته‌ تاكی كورد بڕوای به‌خۆی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت".

............

دوو ساڵە داوای پێکهێنانی حکوومەت دەکەین و هیچ پاساوێک بۆ پەکخستنی پەرلەمان نییە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچووانی خولی ۳۱یەمی زانکۆی دهۆکدا پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: دوو ساڵە داواکاریی بنەڕەتیی ئەوان پێکهێنانی کابینەی نوێیە و هیچ هۆکار و پاساوێک بۆ کارانەکردنەوەی پەرلەمان شەرعییەت و پاساو هەڵناگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.