خبر 2021-05-27 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەممار حەکیم: پێویستە یاسای دادوەری لە سەر هەمووان جێبەجێ بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی عێراقیون جەختی کردەوە کە پێویستە یاسا دادوەرییەکان هەمووان بگرێتەوە و لە سەر هەموو عێراقییەکان جێبەجێ بکرێت.

کوردپرێس:

عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی عێراقییون لە تویتەر تویتێکی بڵاو کردەوە و نووسیی: هەموو هاووڵاتییانی عێراق لە بەرامبەر یاساوە یەکسانن و پێویستە حوکم و بڕیاری دەزگا حکوومییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە بڕیاری دەزگا دادوەرییەکان ڕێزیان لێبگیرێت بۆ ئەوەی هەموو خاوەن مافێک بگات بە مافی خۆی.

عەممار حەکیم زیادی کرد: بەتاڵ کردنەوەی دەسەڵاتی حکوومی، ئێستا و داهاتوو وڵاتەکە لاواز دەکات و دەموچاوی سەروەریی وڵات لە بەرامبەر ڕای گشتیی جیهانی دەشێوێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.