خبر 2021-05-27 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی کۆمپانیا نەوتییەکەی کوردستانی سووریاوە نەدراوە

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە بارەی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بڕیاری کۆتایی دەرنەکراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ماڵپەڕی نۆرس پرێسی گوت ئیدارەی بایدەن هێشتا بڕیاری کۆتاییی لەبارەی کاکردنی کۆمپانیای دڵتا کریستەنتی ئەمریکی نەداوە کە لە بواری نەوت بە شێوەی پسپۆڕی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کار دەکات.

شەوی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆردا باسی ئەوە کرابوو کە ئیدارەی بایدەن ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی کۆمپانیایێکی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. پێشتر OFAC مۆڵەتی لێبوردنی لە سزاکانی ئەمریکا دەربارەی سووریا وەرگرتبوو و ڕێگەی پێدرابوو کە لە ژێرخانی نەوتی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کار بکات. OFAC کوت‌کراوەی ناوی "نووسینگەی کۆنتڕۆڵ کردنی سامانە دەرەکییەکانی خەزێنەی ئەمریکا"یە و چاودێریی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و دامەزراوە و وڵاتانی سزادراو دەکات.

ئەو بەرپرسە ئاگادارە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بەڵام بە نورس پرێسی گوتووە کە ئەوان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بە شێوەیێک بێت کە لەگەڵ یاساکانی ئەمریکا بگونجێت و لە بەرژەوەندیی هاوپەیمانەکانیان بێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.