خبر 2021-05-22 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان:

یاسای بودجەی 2021 جێبەجێ بکرێت سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت هەڵگرتنی سیستەمی پاشەکەوت لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەستراوە بە جێبەجێ کردنی یاسای بودجەی عێراقەوە.

کوردپرێس:

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملوێن و 200 هەزار کەسە و هەموو ئەو کەسانەی مووچە وەردەگرن فەرمانبەر نین.

زیاد جەبار زیادی کرد: خەرج کردنی بودجەی بێ پاشەکەوت بۆ فەرمانبەران، بەستراوە بەوە کە ئایا یاسای بودجەی 2021ی عێراقی جێبەجێ دەکرێت یان خەیر. شاندێکی هەرێمیش بەو مەبەستە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.