دوو سەرکردەی داعش لە دیالە کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کوژرانی دوو بەناو سەرکردەی داعشی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.
کوردپرێس:
لە راگهیاندراوێكدا، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی دژە تیرۆر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی جۆری، بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراقى، توانییان دوو سەرکردەی داعش کە رۆڵی بەرچاویان لەناو رێکخراوەکەدا هەبووە بکوژن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو دوو بە ناو سەرکردەیە بەرپرسبوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی کە هاووڵاتیانی تیادا بووەتە قوربانی".
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، ژمارەی چەکدارانی داعش بە ١٠ هەزار چەکدار خەمڵێندراوە، لەکاتێکدا بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەمرکا، ژمارەی چەکدارانی ئەو گروپە چەکدارییە بە ١٤ تا ١٦ هەزار چەکدار لە عێراق و سوریا دەخەمڵێنن.
بۆچوونی بەکارهێنەران