خبر 2021-05-22 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق بەهۆی کارشکێنییەکانی ئەمریکاوە فڕۆکە و ڕادار لە فەڕەنسا دەکڕێت

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیی ئەمنی و سەربازیی وڵاتەکەیان دەدەن و بەو مەبەستەش چەند پەیمانێکی لێکگەیشتن لەگەڵ فەڕەنسا بۆ کڕینی فڕۆکە و کەرەستەی سەربازی واژۆ کراون.

کوردپرێس:

محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بە چڕی کار لە سەر کەرتی ئەمنی و بەرگریی وڵاتەکەیان و دابین کردنی کەرەستەی سەربازی و ئەمنیی پێویست دەکەن و بەو مەبەستەش چەند ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ فەڕەنسا کردووە بۆ کڕینی فڕۆکە و ڕادار لەو وڵاتە.

ئال حەیدەری دەشڵێت: هەوڵی ئێمە بۆ کڕینی فڕۆکەی ڕووسییش کێشەی نیە و هاوکات کڕینی کەرەستەی سەربازی لەئەمریکاش بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.