خبر 2021-05-09 12:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: بۆ ئەوەی چاكسازی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەڵێت، سەرباری ئەوەی بە مەبەستی رێگری كردن لە جێبەجێ كردنی پرۆسەی چاكسازی زۆر ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام پێداگرن لەسەری و هیچ شتێك رایانناگرێت.

کوردپرێس:

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكدا پڕۆژەی گەشتیاری تەلەفریكی "چیای زاوا"ی لە شاری دهۆك كردەوە و لە وتەیێكدا باسی لەوەكرد، لە بەرنامەی حكوومەت دوو ئامانجی سەرەكیمان هەبوو، یەكێكیان چاكسازی و ئەوی دیكەش هەمەجۆركردنی ئابووری كوردستانە.

وتیشی، لە هەمەجۆركردنی ئابووری كوردستان هەموو هەوڵێك بۆ ئەوە دەدەین پڕۆژەی گەشتیاری لەگەڵ بەرنامەی دیكەی ئابووری، وەكو كشتوكاڵ و پشیەسازی جێبەجێ بكەین، بۆ ئەوەی سەرچاوەی داهات لە كوردستان زیاتر بێت و ناچار نەبین تەنیا پشت بە یەك سەرچاوەی داهات ببەسیتن.

سەرۆكی حكوومەت باسی لەوەش كرد، بەرنامەی چاكسازی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستمان پێكردووە و بەردەوام دەبین، زۆر ئاستەنگ دروست دەكرێت بۆ حكومەت و كابینەی نۆیەم بۆ ئەوەی چاكسازی جێبەجێ نەكرێت، بەڵام بەردەوام دەبین و بە پشتیوانی خوا و ئێوە، هیچ كەسێك ناتوانێت رامانبگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.