تائێستا 75 پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە هەرێم بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند تائێستا 75 پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ حەوێزی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە کردوە: لە ماوەی 13 مانگ و 26 رۆژی رابردوودا کە کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە، زیاتر لە 3 هەزار و 800 پزیشک و کارمەند و فەرمانبەری کەرتی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون.
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان روونیشی کردوەتەوە: لەو ژمارەیەش 75 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 148 هەزار و 109 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش 124 هەزار و 728 یان چاک بوونەتەوە و 19 هەزار و 492یان لەژێر چارەسەردان و 3 هەزار و 989شیان گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران