خبر 2021-04-28 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش پەلامارێکی خانەقین دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هێرشێکی داعش لە باکووری خانەقین دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە هێرشێکی داعش لە باکووری خانەقین، دوو سەربازی لیوای 19، لە فیرقەی 5ی سوپای عێراق بریندار بوون، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش بڵاوی کردەوە، چەکدارێکی داعش لە ناوچەی عوبەیدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا و یەکێکی دیکە لە ناوچەی مکێشیفە لە باکووری سامەڕا دەستگیرکران.

دوێنێش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر رێگای قەزای رەشاد، سەربە پارێزگای کەرکووک، 4 کەس کوژران و 5 پۆلیسیش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.