خبر 2021-04-14 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

گرووپە چەکدارەکان لە شەنگال، جلی هێزە عێراقییەکانیان لەبەر کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە ڕێککەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا گرت و جەختی کردەوە: چەکدارانی پەکەکە لە شەنگال جلی هێزە عێراقییەکانیان پۆشیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕێککەوتنەکەی شەنگال کە لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆ کراوە تەنها ڕەواڵەت جێبەجێ کراوە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دیکەی میلیشیاکان، جلی هێزە عێراقییەکانیان لەبەر کردووە و ئێستاش لە شەنگالن.

ڕێبەر ئەحمەد زیاتر وتی: ژمارەی هێزە چەکدارەکان لە شەنگال زیاتر بوونەتەوە و لە بواری خزمەتگوزارییەکاندا ئەم شارە هیچ بەرەوپێشچوونێکی نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.