خبر 2021-04-14 06:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک ئەندامانی شانەیێكی نووستووی داعش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووک دەستگیرکردنی شانەیێکی نووستووی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی، ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووک، بە باسنیووزی راگەیاندووە: شانە نهێنییەکەی داعش لە حەوت کەس پێكهاتبوون و لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووکەوە دەستگیر كراون.

عامر نووری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەندامانی شانە نهێنییەکەی داعش رۆژی سێشەممە 13-4-2021 دەستگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.