خبر 2021-04-14 04:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پارێزگای نەینەوا حەشدی شەعبی شەش چەکداری داعشی دەستگیرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا شەش ئەندامی گرووپی چەکداری داعشیان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر چەند ئامانجێکی ئەمنی و مەدەنی.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا راگەیەنداراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان، هێزێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و بەشی هەواڵگری لیوای ٣٠ و یاریدەدەرێتی هەواڵگری حەشد لە نەینەوا شەش داواکراوی داعشیان دەستگیر کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شەش ئەندامەکەی داعش لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا بوو.

پاش دەستگیرکردنیان هەر شەش ئەندامەکەی داعش بە گوێرەی یاداشتێکی فەرمی رادەستی لایەنی ئەمنی کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.