شاندی دانوستانكاری حكوومهتی ههرێم دهچنه پهرلهمان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچنە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ سەۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەكانی دارایی و سامانە سروشتییەكان كۆ دەبنەوە.
کوردپرێس:
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم شاندی دانوستانكاری حكومەت سەردانی پەرلەمان دەكات.
باسی لهوهش كردووه، شاندەكە لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان و هەردوو لیژنەی دارایی و سامانە سروشتییەكان كۆ دەبنەوە، لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران