لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئامادەین بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و هه‌ولێر ده‌ربڕی.
کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم، مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له دوای كۆتاییهاتنی گه‌ڕی سێیه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی عێراق- ئه‌مه‌ریكا نێردراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، سوپاس و ستایشی هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی، بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران