خبر 2021-04-08 12:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆریای باشوور ئامادەیی نیشان دا بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی کۆریای باشوور، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/8 مەسروور بارزانی سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جانگ کیۆنگووک باڵیۆزی كۆماری کۆریا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە کۆی چوانژین کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریا تاووتوێ کرا.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی کۆریا، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کولتووری و پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری کۆریای کرد و ئاماژەی بە دۆستایەتی بەهێزی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان دا، کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدانی ئابوورییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و پشتگیریی خۆشی بۆ پتەو کردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ کۆماری کۆریا دەربڕی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.