ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات:
تورکیا گوشاری خستۆتە سەر هەولێر تاکوو هەناردە بۆ کوردستانی سووریا کەم بکاتەوە
بەشی جیهان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت تورکیا گوشاری خستۆتە سەر هەولێر تاکوو هەناردەی کاڵا و شتومەک بۆ کوردستانی سووریا کەم بکاتەوە.
عەلی ڕاحموون، ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات؛ تورکیا و ڕووسیا بەمە تۆمەتبار دەکات کە گوشاریان خستۆتە سەر کوردەکانی سووریا ئەوەش لەڕێگای سنووردار کردنی ئاڵوگۆڕی بازراگانیی بیانی لەگەڵ ناوچەکەیان.
ناوبراو بە سیریا دیرێکتی وتووە: تورکیا گوشاری خستۆتە سەر هەرێمی کوردستان تاکوو هەناردەی کاڵا و شتومەک بۆ کوردستانی سووریا کەم بکاتەوە.
ناوبراو هەروەها تورکیا و ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هاوکاریی یەکتر دەکەن بۆ گەمارۆدانی ئابووریی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.
عەلی ڕاحموون هەروەها ئیدیعای کرد بەدەستوردانی تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا چالاکیی دەروازە سنوورییەکانی کوردستانی سووریا سنووردار بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران