وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات ئاشکرا کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە ١ی ئایار گەشتەکانی نێوان بەغداد و ئەبوزەبی دەست پێدەکاتەوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە 4/4/2021 کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا و ئەبوزەبی و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، یەکەم گەشتی گواستنەوەی نیشتیمانی لە ١ی ئایار دەستپێدەکات.
پێشتر، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ چین راگەیاند و ئەوەش، لە دوای جێبەجێکردنی مەرجە داواکراوەکانی خۆپارێزییەوە هات.
راشیگەیاند، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و چین لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی هەموو مەرجە تەندروستییەکاندا دەبێت کە دەگیرێنەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.
ئەوەشی خستەڕوو، گەشتە ئاسمانییەکان بە مەبەستی جموجوڵی بازرگانی و گواستنەوەی کەل و پەل و پێداویستیەکان دەستپێدەکەنەوە و کاردەکرێت بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان.
بۆچوونی بەکارهێنەران