ده‌زگاى مین: 65 لە سەدی خاكى پیسبووى هه‌رێم به مین پاك كراوه‌ته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له رۆژى جیهانىی هۆشیاركردنه‌وه‌ى مین، ده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: 65%ى خاكى پیسبووى هه‌رێمى كوردستان به مین پاك كراوه‌ته‌وه.
کوردپرێس:
ده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین له بڵاوكراوهیێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و بوونی كۆرۆنا به‌رده‌وام بووین له‌كاره‌كانمان و 84 ملیۆن و 41 هه‌زار و 425 مه‌تر چوارگۆشه زه‌وی پیسبوومان پاك كردووه‌ته‌وه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌ی مین به‌رده‌وام بووین و سه‌دان هه‌زار هۆشیاریمان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: بۆیه به‌مافی خۆمانی ده‌زانین داوا له‌حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین پرۆژه‌ی پێشنیازكراو له‌باره‌ی ئیمتیازی پیشه‌وه‌رانی مین په‌سه‌ند بكه‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران