عێراق لە مانگی ڕابردوودا 5 ملیار و 700 ملوێن دۆلار نەوتی فرۆشتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتی دەستکەوتووی مانگی رابردووی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، بڕی ٩١ ملیۆن و ٣١١ هەزار و ٩٢٩ بەرمیل نەوت بە بەهای پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
کوردپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئاماری فرۆشتنی بڕی نەوت و داهاتەکەی لە مانگی ئادار بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە کێڵگەکانی کەرکوک بڕی سێ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٧٤٥ بەرمیل نەوت بە بەهای ١٩٤ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار و ٥٣٩ دۆلار فرۆشراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی بڕی نەوتی فرۆشراو لە کیڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ٨٨ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ١٨٤ بەرمیل نەوت بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تێکڕای هەناردەکردنی بڕی نەوتی فرۆشراوی رۆژانە لە مانگی ئازاردا دوو ملیۆن و ٩٤٥ هەزار بەرمیل نەوت بووە و یەک بەرمیل نەوتی بە ٦٣ دۆلار و ٣٢٩ سەنت فۆرشراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو نرخی نەوت چەندین جار بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینی و بەرزترین نرخیشی بەراورد بە ساڵی رابردوو تۆمارکرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران