خبر 2021-03-14 15:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی نەوت: هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی رادەست نەكردوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستن- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد: لەگەڵ هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتن هەیە بەهیوای گەیشتن بە رێكەوتن، جەخت لەوەش دەكاتەوە تائێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەست نەكردووە.

کوردپرێس:

حامد یونس زەوبەعی بریكاری وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وتووە: تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی رادەستی بەغدا نەكردوە.

ئاماژەی بەوەش داوە: لێكتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەهیوای گەیشتن بە رێكەوتنێكی دووقۆڵی بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی وڵات بكات.

سەبارەت بە نرخی نەوتیش ئەو بریكارە جەختیلەوەكردوەتەوە: عێراق رۆڵی گرنگی هەبووە لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخ و دۆزینەوەی باڵانس لەنێوان بەرهەمهێن و بەكارهێنەرەكاندا، جا لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك بێت یاخود "ئۆپێك+"، كاریگەرییەكەشی ئاشكرایە كە بەهۆیەوە نرخی یەك بەرمیل نەوت 65 دۆلاری تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.