خبر 2021-03-14 15:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کوژرانی هێزێکی عێراقیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لە سووریاوە دزەیان کردووەتە ناوچەکانی شنگال و هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی قەزاکە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە، 14ی ئازاری 2021 ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایانگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزە ئەمنیەکانی قەزای شنگال و پێکدادانەکە نیو کاتژمێری خایاندووە و هێزێکی عێراقی لە پێکدادانەکەدا گیانی لە دەست دا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیێکە جموجوڵەکانى چەکدارانى داعش روویان لە زیادبوون کردووە و دوو رۆژ لەمەوبەریش، گروپی چەکداری داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی حەوت ئەندامی یەک خێزان لە سەڵاحەدین راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.