بریندارێكی دیکەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر گیانی لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، بریندارێکی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بژار مووسا، وتهبێژی بهڕێوهبهرایەتی تهندروستیی ههولێر رایگهیاند: بریندارێکی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر کە شەوی 15ی ئەم مانگە بەسەختی بریندارببو، ئەمڕۆ دوشەممە گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە. ناوبراو لەکاتی هێرشەکەدا لە "مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر" برینداربووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران