خبر 2021-02-22 13:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی HDP لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیدا:

سیاسەتەکانی حکوومەت، تورکیای کردۆتە گۆڕستانی زمانەکان/ پێویستە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی

بەشی تورکیا- هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە تورکیا کەمپێنی داواکاریی خوێندن بە زمانی کوردی و بەفەرمی کردنی زمانی کوردی دەستی پێکرد.

کوردپرێس:

میدحەت سنجر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا کە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی کەمپێنێک بۆ "داواکاریی خوێندن بە زمانی کوردی" لە ئامەد وتاری پێشکەش کرد گوتی: "پێویستە کوردی وەک زمانێکی فەرمیی تورکیا دانی پێدا بنرێت و هەموو لەمپەرەکانی بەردەم ئەو زمانە هەڵبگیردرێن."

سەنجەر بەو ڕستەیە دەستی بە وتارەکەی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی کرد.

ناوبراو گوتیشی: "ئەمڕۆکە گوشاری زۆر لە سەر زۆر زمان و بەتایبەت لە سەر زمانی کوردی هەیە. سیاسەتکانی حکوومەت، ئەو وڵاتەی کردۆتە گۆڕستانی زمانەکان. منداڵانی کورد پێویستە لە قوتابخانە و زانکۆکان بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن. زمانی دایکی نەک هەر زمانێکە بەڵکوو شهناس و بوونی ئێمەیە. زمانی دایکی شوێندانەریی زۆری لە سەر بیر و بڕوای هاووڵاتییان دەبێت. زمانی دایکی وەک پێستی مرۆڤ وایە. هەر بۆیە ژیان و بیروبڕوای مرۆڤ بە زمانی دایکی پێکدێت."

شایانی باسە لە تورکیا هاووڵاتییان لە ڕەگەز و زمانەکانی کوردی و گورجی و چرکسی و عەرەب و لاز و یۆنانی و سووریانی و بوشناک و دیکەی زمانەکان لە شارە جیاوازەکان دەژین بەڵام جگە لە زمانی تورکی زمانێکی دیکە لەو وڵاتەدا بە فەرمی نەناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.