خبر 2021-02-17 08:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى ڕاگەیەنراوێکى هاوبەش لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاو دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا دەڵێن: "بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشە مووشەکییەکەى هەولێر لێبووردە نابن و پشتیوانى لێکۆڵێنەوەکانى عێراق دەکەن لەو بارەیەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و بەریتانیا جەختیان کردووەتەوە هێرشى مووشەکى بۆ سەر دامەزراوەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان قەبووڵ ناکەن و پشتیوانى لێکۆڵینەوەکانى عێراقیش دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە "بەتوندترین شێوە هێرشە مووشەکیەکەى سەر هەرێمى کوردستان ئیدانە دەکەین".

هاوخەمى خۆیان بۆ کەسوکارى قوربانیانى رووداوەکە و خەڵکى عێراق دەردەبڕن و دەڵێن "دیدی هاوبەشمان هەیە لەسەر هێرش کردنە سەر دامەزراوەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى لە هەولێر و لە بەرامبەر هێرشکەرانیشدا هیچ لێبووردە نابن".

پێشتریش بەرپرسانى ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، بەرپەرچى ئەوانە دەدەنەوە کە لە هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێر تێوە گلاون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.