خبر 2021-02-17 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕێبەری باڵای ئێران:

لایەنی بەرامبەر هەنگاو بۆ بەرجام هەڵبگرێت ئێمەش هەنگاوی بۆ هەڵدەگرین

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: لایەنی بەرامبەر هەنگاو بۆ بەرجام هەڵبگرێت ئێمەش وەڵامی دەدەینەوە و هەنگاوی بۆ هەڵدەگرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شۆڕشی مێژووی 29ی ڕێبەندانی تەورێز ڕایگەیاند: ئازەربایجان قەڵای بەرگریی ئێران بووە هەمبەر هێرشی بیانییەکان.

ڕێبەری باڵای شۆڕش لەبارەی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران وتشی: ئێمە وتەدان و بەڵێنی باشمان زۆر بیستووە کە بە کردار لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە پێشێل کراوە و بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هەنگاویان هەڵگرتووە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە: چیتر وتەدان سوودی نییە و بەڵێنیش بەکار نایەت، ئەمجارە کاتی هەنگاوی کرداریە؛ ئەگەر لایەنی بەرامبەر کاری بۆ بکات ئێمەش بەکردار هەنگاوی بۆ هەڵدەگرین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.