رۆژ نووری شاوەیس کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵیدا و بههۆى نهخۆشیهوه بهیانى ئهمڕۆ لە نەخۆشخانەی ژین لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژ نوری شاوەیس یهكێك بوو لهكهسه دیارهكانى ناو پارتى دیموكراتى كوردستان و ساڵی 1947 لەسلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی مووسڵ تهواوكردوه، دواتر بۆته خاوهنى بڕوانامەی دکتۆرا لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا.
ڕۆژ نورى شاوهیش لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە و لەکابینەی یەکەمی حکوومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە و سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەمیش بووه لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهو بهرپرسه باڵایهى پارتى، ساڵی 2004 بۆته جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و ساڵی 2010ش سەرۆکی وهفدى دانوستاندنکاری هەرێم بووە بۆ پێکهێنانی كابینهى نوێى حکوومەتی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران