خبر 2021-02-15 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی داعش لە خورماتوو دوو قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای خورماتوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان و بەو هۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە.

کوردپرێس: عەقید مەهدی حەسەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 2ی2021، بە باسنیووز-ی ڕاگەیاندووە: "شەوی ڕابردوو، لە گوندی یەنگیچەی سنووری ناحیەکە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری پۆلیسی خۆجێیان داوە".

ناوبراو گوتیشی: "لە ئاکامی ئەو پەلامارە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگ ڕاشیگەیاند: "تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی پۆلیس بۆ هەر ئەگەر و پەلاماری دیکەی داعش لە ناوچەکە، لە ئامادەباشیدا بوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.