سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دەبێتە کاندیدی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاریی هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سیڤیی ئومێد خۆشناوی ناردە ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەش بەمەبەستی کاندیدبوون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 4ی فێبریڤێریی 2021 عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سیڤیی ئومێد خۆشنای وەك کاندید بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر ناردە ئەنجومەنی پارێزگا.
لە نووسراوێکیشدا ئەنجومەنی پارێزگای ههولێر داوا لەو کەسانە دەکات، كه نیازی خۆ كاندیدكردنیان ههیه بۆ پۆستی پارێزگاری ههولێر، تا 6ی ئهم مانگه سیڤییەکانیان بگەیینە ئەنجومەنی پارێزگا.
فرسهت سۆفی، پارێزگاری پێشووی ههولێر لەناوەڕاستى مانگى ١١ی ساڵى رابردوو به هۆی تووشبوونی به پهتای كۆرۆنا كۆچی لەتورکیا کۆچی دواییكرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران