هێرشێکی داعش بۆسەر سوپای عێراق 4 قوربانیی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر ناوچەی قایە لە قەزای خانەقین سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەنزیک ناوچەی قایە-ی سەر بە قەزای خانەقین ھێرش کرایە سەر سوپای عێراق، لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیێکە جموجوڵەکانی سەربازانی داعش لە چەند ناوچەیێک زیادی کردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دەگەڕێننەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران