کونسوڵی فەڕه‌نسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشمه‌رگه هاوبه‌شی هێزی فەڕهنسایه و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه دەوپات كردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات له رووی مهشقپێكردنهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، پێشمه‌رگه هاوبه‌شی هێزی فه‌ڕه‌نسایه و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه دووپات كردوه‌ته‌وه.
کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردوە، "پێشمه‌رگه هاوبه‌شی ئێمه‌ن له جه‌نگی دژ به داعشدا، سه‌نته‌ری قه‌یرانه‌كان و پشتیوانیی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌ورووپا و كاروباری ده‌ره‌وه، پاڵپشتی لە مه‌شقه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران