خبر 2021-01-31 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق پێنج ژنە داعش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە عێراقییەکان پێنج ژن بە تۆەمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 31-1-2021، فەرماندیی فیرقەی دەستوەردانی خێرا لە سوپای عێراق، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پنج ژنەکە لە شارەدێی سلێمان بەگ لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر کراون.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو پێنج ژنانە بەپێی یاسای تیرۆر دەستگیر کراون و دوای دەستگیرکردنیشیان، دانیان بە ئەندام بوون لە داعش ناوە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.