جەمیل بایک دڵنەواییی پارتی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان دڵنەواییی پارتی دەکات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان دژی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه نین.
کوردپرێس:
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه به میدیای حزبه‌كه‌ی گوتووه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه "لەسەر ناوی تەڤگەرەکەمان بەڵێن بە گەلی کورد و هەمو گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە لەدژی پێگەی هەرێم و حکوومەتی هەرێم و پێشمەرگە نین و دوژمنایەتیی باشوریش بەهیچ شێوەیێک قبووڵ ناکەین، هیچ کێشەیێکمان لەگەڵ ئەواندا نییه".
جه‌میل بایک زیادی کردووە ، "پارتی بەڵێن بدات، سیخوڕی بۆ تورکیا نەکات، هه‌روه‌ها خزمەتی سیاسەتی قڕکردن نەکات، پێویستە ئەوانیش بەڵێنی ئەمە بدەن، ئەگەر بەڵێن بدەن، ئەو کاتە کێشەکان باشتر چارەسەر دەبن".
به‌وته‌ی جه‌میل بایك، " هەلێکی مێژویی بۆ كورد ڕەخساوە، بۆیه پێویستە ئەم هەل و دەرفەتە لە دەست نەچێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران