ئه‌نتۆنى بڵینكن و فوئاد حسێن رێكکه‌وتنى ستراتیجى نێوان ئه‌مریكا و عێراقیان تاوتوێى كرد
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نتۆنى بڵینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوی کردەوە: "په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام داوه و تیایدا جه‌ختیان له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردوه‌ته‌وه، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا گرنگی به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات".
لەیەکەم گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە رێكخراوی چه‌كداری داعش دووپات کردەوە.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابورییەکانی کە بەهۆی کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت تووشی بووە.
هاوكات لەمیانی پەیوەندیەکەدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی دەستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا کرد، "لە چوارچێوەی پتەو کردنی پەیوەندیەکان پێویستمان بە لێکتێگەیشتنی روون هه‌یه".
له كۆتایی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كه‌دا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی، "ده‌بێت هه‌مانگی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی ئه‌مریكا و عێراقدا هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و ئاسایش و رۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران