خبر 2021-01-18 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەدنان عوسمان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە گۆڕان راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەدنان عوسمان، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە خانەی راپەڕاندن و وتەبێژیی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند و دەڵێت"ئاڕاستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشداربم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە."

کوردپرێس:

عەدنان عوسمان، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە، 17ی کانوونی دووهەمی 2021 لە راگەیەندراوێكدا بۆ رایگشتی كە لەڕێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، وتویەتی"ئاڕاستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشداربم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم."

هاوكات عەدنان عوسمان، لە تویتێكی دیكە وتویەتی"پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە، دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانەو لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد. بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان و بەڵێنی هەندێ هەنگاو، ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم و ئەوان نەبم، دوابڕیاری کۆتایی خۆم دا."

بۆ رای گشتی و گۆڕانخوازانی ئازیز

ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە.هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم.بە هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانم.

پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە،دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانەو لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد.بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان وبەڵێنی هەندێ هەنگاو،ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم وئەوان نەبم،دوابڕیاری کۆتایی خۆم دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.