خبر 2021-01-18 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهوور شێخ جەنگی: چاوەڕوانی حکوومەتین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ پارتی چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەمو پارێزگاکانی هەرێم.

کوردپرێس:

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژی یەكشەممە، 18ی کانوونی دووهەمی 2021 لەمیانی بەشداری‌كردنیدا لە کۆنفرانسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ پارتی چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەمو پارێزگاکانی هەرێم.

لاهوور شێخ جەنگی لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نوسیەتی"پێداگریی یەکێتییمان دوپاتکردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان و ڕامانگەیاند لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دارایی و کارگێڕی لە هەمو پارێزگاکانی هەرێم."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.