خبر 2021-01-07 09:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا زیاتر له‌ 84 هه‌زار گه‌شتیاری عێراقی سەردانی هه‌ولێریان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 84 هه‌زار گه‌شتیار له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ ڕوویان له‌ شاری هه‌ولێر کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بە کوردستان24 ـی راگەیاند، لەماوەی 10 رۆژدا، 84 هه‌زار و 294 گەشتیار لە رێگەی بازگەکانەوە، لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ھاتوونەتە ھەولێر.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەو گەشتیارانە تەنیا لە رێگه‌ی بازگەکانەوە ھاتوون و ھیچ گەشتیارێک لەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران و فڕۆکەخانەوە نەھاتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.