خبر 2021-01-07 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆمانی "شانشینی ئەگباتان" بڵاو دەکرێتەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- نووسەر و ڕووناکبیر نەبەز گۆران بڵاوی کردەوە، بەم زووانە رۆمانی "شانشینی ئەگباتان" بڵاو دەکاتەوە.

کوردپرێس:

نووسەر و ڕووناکبیر نەبەز گۆران، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردەوە، بەم زووانە رۆمانێکی نوێی بەناوی "شانشینی ئەگباتان" بڵاو دەکاتەوە.

لەکورتە باسێکی رۆمانەکەدا، نەبەز گۆران ئاماژەی بەوەکردوە، شانشینی ئەگباتان گەڕانەوەیە بۆ ماڵی یەکەمی کورد، هەوڵێکە بۆ سەرلەنوێ نووسینەوە و دیوە شاراوە و شێوێنراوەکەی سەردەمی ماددەکان، هەموو گەڕانەوەیێک بۆ مێژوو گەڕانەوەیە بۆ خودهۆشیاری.

لەبەشێکی دیکەی کورتە نووسینەکەیدا لەبارەی ناساندنی ڕۆمانەکەی، نەبەزگۆران نووسیویەتی، ئەم ڕۆمانە، بەشێکی زۆر لەڕووداوەکان و کاراکتەرەکانی لە ناو واقیعی مێژوییدا بوونیان هەیە، ناکرێت وەک مێژویێکی تەواو تەماشا بکرێت، دەکرێت وەک هەوڵێک لەناو دونیای ئەدەبدا پێناسە بکرێت.

سروور خدری

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.