خبر 2021-01-07 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: سەردانی لایەنە عێراقییەکان دەکەین بۆ زامن کردنی پشکی ھەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە لە ھەرێمی کوردستانەوە شاندێکی سیاسی سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی بەدەستھێنانی پاڵپشتی بۆ تێپەڕاندنی پشکی ھەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا و سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەغدا دەڵێت، بڕیارە زنجیرەیێک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان بکەین.

کوردپرێس:

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌: " تازە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق چووەتە پەرلەمان و لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ئێمەیش پلانمان ھەیە بۆ ئەوەی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکەین بۆ ڕازیکردنیان بەوەی دەنگ بە پشکی ھەرێمی کوردستان بدەن."

سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێم لە بەغدا وتیشی: "ئێمە دەستەوەستان نابین لە بەرانبەر ماف و شایستە دەستووری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان بکەین، بەڵام کاتی سەردان و کۆبوونەوەکان دیار نییە."

لەبارەی ئەوەی دەوترێت زۆرینەی کۆتلەکانی نێو پەرلەمانی عێراق دژی پشکی ھەرێمی کوردستانن، عیسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەڵێ ڕاستە، دژایەتی ھەیە، بەڵام ئێمەش ھەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە ڕۆژانی ئایندە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.